پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێکی سەبارەت بە دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پەسەند کرد و تێیدا بە توندی ئیدانەی توندوتیژییەکانی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد، جەختیشکرایەوە هاوکارییە داراییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا، پێویستە مەرجبێت بە پاراستنی مافی مرۆڤ و کەمینەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەرلەمان ئەوروپا لە کۆبوونەوەی گشتی خۆیدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، هۆشداری دا لە تێکچوونی مەترسیداری باری مرۆیی و ئەمنی، جەختیشی کراوەتەوە، کە پێویستە ئاگربەستێکی بەردەوام بپارێزرێت وەک مەرجێک بۆ دەستپێکردنی گۆڕانکاریی سیاسی لە سووریادا.
لە بڕیارەکەدا
نیگەرانی قووڵ دەربڕدراوە بەرامبەر هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی حکومەتی دیمەشق
و گروپە چەکدارەکان، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس و بێبەشبوونی
سەدان هەزار کەس لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا.
هەرروەها داوای
لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی خێرا دەکرێت لەو تاوانەکانی کوشتن لە دەرەوەی یاسا و
رفاندن کە دژ بە دانیشتووانی ناوچەکە ئەنجام دراون.
پەرلەمانی ئەوروپا
ستایشی تێکۆشانی هێزە کوردییەکانی کرد لە شەڕی دژی داعشدا و جەختی لەسەر پێویستی
دانپێدانان بە مافە سیاسی و کولتوورییەکانی کورد و پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر کردەوە.
لە کۆتاییدا، پەرلەمانی
ئەورپا دووپاتیان کردووەتەوە هەر جۆرە هاوکارییەکی دارایی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوەی
سووریا، مەرجدار دەبێت بە پاراستنی مافی مرۆڤ و کەمینەکان و داواش دەکەن هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان
چڕ بکرێنەوە بۆ دابینکردنی ئاشتییەکی سەقامگیر، بە جۆرێک مافی هەموو پێکهاتەکانی
سوریا بپارێزێت.