PM:07:41:12/02/2026
3880 جار خوێندراوەتەوە
دارایی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەر کەموکوڕییەک لە مووچە یان نەناردن یان لێبڕین لەو سێ ساڵەی رابردوودا روویدابێت عێراق لێی بەرپرسیارە. دەشڵێت، "عێراق ٣٦ ملیار دیناری لە مووچەی مانگی یەک بڕیوە و بە نوسراوێک جارێکی تر داوای ئەو پارەیامان کردووەتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دارایی عێراق بڕی زیاتر لە ٣٦ ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی یەک بڕیوە، کە تایبەت بووە بە مووچەی خانەنشینانی سەربازی، شارستانی و کەمئەندامانی سەنگەر و لەو بڕە پارەیە بەرپرسە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بە نوسراوێک لە ٢٧ـی مانگی رابردوو داوای زیاتر لە ٢٨١ ملیار و ١٢٥
ملیۆن دیناریان لە بەغدا کردووە بۆ مووچەی مانگی یەکی خانەنشینانی شارستانی و
سەربازی کە بڕی ٣٦ ملیارەکەشی لەگەڵە، بەڵام دارایی عێراق تەنها بڕی ٢٤٤ ملیار و ٧٦٤
وەک مووچەی مانگی یەکی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ناردووە.
لە کۆتایی
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی نوسراوێکی دیکەی بۆ بەغدا ناردووە و
داوای خەرجکردنی زیاتر لە ٣٦ ملیار دیناری دیکەی کردووە.