جێگری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ حەسەن محەمەد زەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کۆبوونەوە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە.
بە گوێرەی
راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکەوە
کارکردنی هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و
عێراق.
لایخۆشیەوە باڵیۆزی
کوەیت لە عێراق وتی، کوەیت وەک وڵاتێکی دراوسێ، پشتگیری لە عیراقێکی سەقامگیر و بەهێز
و گەشەسەندوو دەکات.