سەردێڕ:

روونکردنەوە دەدرێت لەبارەی بڕینی بەشەخۆراکی بەشێک لە مووچەخۆران

PM:03:30:09/02/2026

360 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە، کە باس لەوە دەکەن بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە مانگانە زیاتر لە یەک ملیۆن دینار داهاتیان هەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی، ئەو هەواڵآنە دوورە لە راستیەوە کە لە هەندێک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی راگەیاندنی نافەرمی بڵآودەکرێنەوە و باس لەوە دەکەن، ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچەی مانگانەیان لە یەک ملیۆن دینار زیاترە بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت لەلایەن حکومەتەوە.

وتیشی، ئەو راپۆرتانەی کراون بە تەواوی بێ بنەمان و سیستەمی بەشەخۆراکی بەپێی میکانیزمە دامەزراوەکان بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.













گەلەری