PM:03:20:09/02/2026
268 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە بەغدا دەڵێت، رۆژی چوارشەممە پارتی و یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆک كۆمار كۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی، لەسەر ئاستی باڵا، گفتوگۆیەک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە کە رۆژی چوارشەممە لە پیرمام کۆببنەوە.
وتیشی، لە ئەگەری رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەو
کۆبوونەوەیەدا، رۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
کۆدەبێتەوە.