PM:03:12:09/02/2026
256 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە لە ماوەکانی داهاتوودا، شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لەبارەی گەرەنتی بەدەستووریکردنی مافەکانی کورد کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لەناو شاندەکە بە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانی وت، بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ، شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد لە رۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشق بکات.
دەشڵێت، ئامانجی
شاندەکە گەرەنتیکردن و پاراستنی مافەکانی کوردە لە دەستووری سوریا. شاندی هاوبەشی
کورد بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق، لە ٢٦ـی نیسانی ساڵی رابردوو لە کۆنگرەی یەکڕیزی
کورد لە قامیشلۆ پێکهێنرا و لە نۆ ئەندام پێکدێت، ئامانجیش لە پێکهێنانی شاندەکە،
بەدیهێنانی خواستەکانی کورد و مافەکانییەتی لە دەستوری سوریا.