PM:02:24:09/02/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستیانکرد بە ناردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران بۆ هەرێم.
چاوگەکە ئەوەیشی بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕی ئەو پارەیەی تەمویل دەکرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم سەروو ٩٤٠ ملیار دینارە و بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پارەکە لەڕێگەی لقی بانکی ناوەندییەوە لە هەولێر بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
بەپێێ زانیارییەکانیش چاوەڕێ دەکرێت دوای گەیشتنی پارەکە، دارایی هەرێم خشتەی مووچە بڵاوبکاتەوە و لەماوەی سێ رۆژدا دابەش بکرێت.
هاوکات، هۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دوو هەفتە ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی دواخست و دارایی عێراقیش وتی، هەرێم پابەند بێت بە ناردنی ١٢٠ ملیارەکە و نەوت ئەوا ناردنی مووچەش بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.