کۆمپانیای بەکارخەری وێستگەی ئەتۆمی دەڵێت، ئەمڕۆ گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی جیهان کە دەکەوێتە ناوەڕاستی رۆژئاوای ژاپۆن، دەستی بەکار کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٦، کۆمپانیای وزەی کارەبای تۆکیۆ وتی، کورەی وێستگەی ئەتۆمیی کاشیوازاکی - کاریوا بە سەرکەوتوویی دووبارە دەستی بەکار کردەوە.
وتیشی، لە ٢١ـی مانگی رابردوو کورەکە خرایە کار،
بەڵام دوای رۆژێک بەهۆی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سیستەمی چاودێریکردندا
دووبارە کورەکە کوژێندرایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە تاکیوکی ئیناگاکی، بەڕێوەبەری
وێستگەی کاشیوازاکی - کاریوا هەفتەی رابردوو باسی لەوەکرد، رێکخستنەکانی زەنگی
ئاگادارکردنەوەی گۆڕیوە و ئێستا دەتوانرێت کورەکە بە سەلامەتی کار بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد،
وێستگەکە دوای ئەوەی پشکنینێکی گشتگیری بۆ دەکرێت، لە ١٨ـی ئازار یان دواتر دەست
بە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا دەکات.
وێستگەی
کاشیوازاکی-کاریوا گەورەترین وێستگەی وزەی ئەتۆمیی جیهانە لەرووی زۆرترین توانای
بەرهەمهێنانەوە و حەوت کورەی هەیە، تەنها یەک کورەی دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
ژاپۆن هەوڵ
دەدات دەست بە بەکارهێنانی هێزی ئەتۆمی بکاتەوە، بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە
سووتەمەنیی بەردینی و بەدەستهێنانی کاربۆن، بیریش لەوە دەکاتەوە تا ساڵی ٢٠٥٠
کەرتی وزە بگۆڕێت بۆ ژیریی دەستکرد.