AM:11:35:09/02/2026
372 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان.
بەگوێرەی بەرنامەی کارەکەی پەرلەمان، یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدان دەبێت لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان، کە لە کۆی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنە کوردییەکان سەرۆکایەتیی سێ تاوەکو چوار لیژنەیان بەردەکەوێت.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەکە دوو بڕگەی سەرەکیی
لەخۆدەگرێت، کە بریتییە لە سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار و دەنگدان لەسەر
پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق.