سەردێڕ:

فەرماندەی گشتی هەپەگە: چی دەبێت با ببێت رۆژئاوا بەتەنها جێناهێڵین

AM:11:06:20/01/2026

1224 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هەپەگە دەڵێت، دەبێت نیشانی جیهانی بدەن کە ئەوان نەتەوەیەکن و هەرچی رووبدات رۆژئاوا بە تەنها بەجێناهێڵین دەشڵێت، هەڵوێستی هاوپەیمانان دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە بەرامبەر بە رووداوەکانی دوێنێ.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی هەپەگە وتی، گەلی کورد لە دۆخێکی سەختی بەرەنگارییدایە و ئەوەی هەیە پلانگێڕێییەکی ئاشکرایە دژی کورد، مەترسییەکە تەنها ڕۆژئاوا نییە و دواتر باشور و پارچەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

وتیشی، چی دەبێت با ببێت ڕۆژئاوا بەتەنها بەجێناهێڵین شەڕەکە شەڕی کوردە، دەبێت کورد لە هەر چوار پارچە یەکبێت و باوەڕ بە شەڕڤانان بکەن، لە ڕابردوودا چۆن کۆبانێ بووە قەڵای بەرخۆدان، ئەمجارەش مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، هەڵوێستی هاوپەیمانان دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە بەرامبەر بە رووداوەکانی دوێنێ.

 













گەلەری