AM:09:36:20/01/2026
1268 جار خوێندراوەتەوە
شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان سەختر دەبێت، چەکدارانی دیمەشق دەیانەوێت ئەمشەو حەسەکە و کۆبانێ بگرن ،وتەبێژی هەسەدە دەڵێت، هەموو شتێک لەپێناوی گەلەکەمانەدا دەکەین یان ژیانێکی شکۆمەندانە یان شەهیدبوون، شانبەشانی هەسەدەش گەنجانی رۆژئاوای کوردستان چەکیان هەڵگرتووە و بەرگری لە حەسەکە و کۆبانێ دەکەن.
هاوکات بەشێکی کوردانی باکووری کوردستانیش بۆ پشتگیری هەسەدە بەرەو سنووری سوریا بەڕێکەوتوون، هەسەدەش لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، دوای گرتنی زیندانی شەدادە، چەکدارانی دیمەشق، داعشە زیندانیکراوەکانیان ئازاد کرد و جلوبەرگیان گۆڕیون بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە، لە ئێستاشدا هێزە چەکدارەکان گەمارۆی کۆبانێیشیان داوە و شەڕ بەردەوامە.
هاوکات دوای ئەوەی
چەکدارانی دیمەشق، عەین عیسایان داگیرکرد، کۆبانێیان لە ناوچەکانی حەسەکە و دیمەشق
دابڕی و گەمارۆیان دا، هەسەدەش لە راگەیەندراوێکی دیکەدا باسی لەوەکردووە، درۆنی
تورکی لە کۆبانێ بۆردوومانی هەسەدەی کردووە و شەڕی سەختیش لە حەسەکە و کۆبانێ
بەردەوامە، داواش لە تەواوی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن چەک هەڵبگرن و بەرگری
لە کەرامەتیان بکەن و دژی چەکدارانی داعش و دیمەشق و بەکرێگیراوان بەرگری بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە
ئاسایشی ناوخۆی حەسەکەش دڵنیایی داوە و دەڵێت، هێزەکانیان لە تەواوی شار
ئامادەییان هەیە بۆ پارێزگاری لە سەروماڵیان. هاوکات بەپێی چەندین گرتە ڤیدیۆیش،
چەکدارانی دیمەشق داعش ئاسا، بە درندانەترین شێوە تەرمی شەرڤانە شەهیدەکان
دەشێوێنن و دیلەکانیش شەهید دەکەن.