سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک واز لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان دێنیت؟

AM:09:05:20/01/2026

1004 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژەیان بەوە کردووە کە وازهێنان لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.


لە ماڵپەڕی "RT Arabic"دا بڵاوکراوەتەوە، بەگوێرەی شارەزایانی کۆمەڵەی بەریتانی بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک رایانگەیاند وازهێنان لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکانکاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات،شارەزایان باس لەوە دەکەن لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا ڕێژەی خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە بەریتانیا بە ڕێژەی ٣٠% کەمی کردووە و بەشیکیزۆریش مەترسی پووکانەوەی ئێسکیان لەسەرە بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو ٤٠ ساڵەوەیە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی وازیان لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان هێناوە زیاتر تووشی شکانی ئەندامەکانی جەستە دەبن لە ئەنجامی بەدەستنەهێنانی بڕی پێویست لە ماددە خۆراکیەکان کە لە بەرهەمە سروشتییەکانی شیردا هەیە و کەمی ڤیتامینD ئەمەش لە بەرامبەردا کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵمژینی کالیسیۆم دەبێت، چونکە دەرکەوتووە کەمییەکەی هۆکاری ٧٣% بووە لە حاڵەتەکانی پووکانەوەی ئێسک، نەخۆشیەکانی ئێسک و شکان.

ئەو بەکتریایانەی لە بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەن بەرگری جەستە بەرز دەکەنەوە، هەروەها بەرپرسن لە چالاکییەکانی جوڵەی ڕیخۆڵە، وازهێنان لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان بە تەواوی میتابۆلیزم خاو دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

هەروەها دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە رۆژانە بڕێکی گونجاوی بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەخۆن تەندروستی پێستیان باشترە و گەنجتر دەردەکەون.













گەلەری