سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:14:20/01/2026

464 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٣٧ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی ناوەندی فەرمی ئاماری چین، ئابووریی چین لەو ماوەیەدا بە رێژەی ٪٥ گەشەی کردووە و خۆڕاگریی ئابووری چین پاڵپشت بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و چین گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا و بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە بەردەوامی هۆکارێکی ئەرێنییە بۆ نرخی نەوت.

هاوکات، هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداو بوونی هەیە و جموجۆڵەکانی زیادبووە، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو.













گەلەری