سەردێڕ:

پەیامێکی بەپەلە لە هەسەدەوە؛ رۆژی شکۆ و بەرپرسیارێتیی مێژووییە

PM:11:27:19/01/2026

1468 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رووبەڕووی هێرشی تووندی گروپی چەکدارە تووندڕەوەکان بووەتەوە کە ئامانجیان شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا دەڵێت، "هەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٤، داستانێکی مێژووییمان لە کۆبانی بەرامبەر داعش تۆمار کرد، ئێستاش شارەکانمان لە دێرکەوە تاوەکو حەسەکە و کۆبانی دەکەنە "گۆڕستان" بۆ تووندڕەوەکان و رێگە نادەن دەستکەوتەکانمان لەناو بچێت".

هاوکات داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە کرد تاوەکو سنوورەکان تێکبشکێنن و بەشداری لە بەرگرییەکی نیشتمانیی گشتگیردا بکەن بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمڕۆ رۆژی پاراستنی کەرامەت و بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانە، چونکە ئیرادەی گەلان لە هەر جۆرە داگیرکاری و هێرشێکی بەربەریانە بەهێزترە.

ئەم ئامادەباشییە گشتییە دوای ئەوە دێت کە لە رۆژی شەشی کانوونی دووەمەوە هێرشەکان تووندبوونەتەوە و هەسەدە دووپاتی دەکاتەوە کە بە هەموو هێزییەوە بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن و رێگری لە هەر هەوڵێکی قڕکردن دەگرن کە ئاسایشی پێکهاتەکان بخاتە مەترسییەوە.













گەلەری