بەشێک لە چالاکوان و هاوڵاتیان لە سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە سەر شەقام و دژی هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چالاکوانان و هاوڵاتییانی سلێمانی دژی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەشداربووانی
خۆپیشاندانەکە باسیان لەوەکرد، "ئەو دۆخەی ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت،
هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلێک".
هاوکات داوایشیان
لە هەموو خەڵکی کوردستان کرد، دژی ئەو هێرشانە بێنە دەنگ و ناڕەزایەتی دەرببڕن،
چونکە رووداوەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کاریگەری لەسەر داهاتووی هەر چوار
پارچەی کوردستان دەبێت.