سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:27:19/01/2026

972 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٧٢ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار و ھەزار و ٦٧٠ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٣٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٧٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و یەک هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە یەک ملیۆن و ١٠٩ هەزار دینارە













گەلەری