سەردێڕ:

ئەحمەد شەرع و مەسعود بارزانی جەخت لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەنەوە

PM:11:48:18/01/2026

1200 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فەرمیی سوریا دەڵێت، "ئەحمەد شەرع لەگەڵ مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردووکیان جەختیان کردەوە لە یەکپارچەیی خاکی سوریا".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، "لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی پێداچوونەوەیان بۆ دوایین پێشهاتەکانی سوریا کردووە و جەختیان لەسەر یەکپارچەیی، سەروەری و سەقامگیریی خاکی وڵاتەکە کردووەتەوە."
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، بەگوێرەی ئاژانسەکە، مەسعود بارزانی ستایشی مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٢٦ـی کرد، کە ماف و تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد لە سوریا گەرەنتی دەکات.













گەلەری