سەردێڕ:

ئاژانسی هاوار: رێككەوتنی سوریا و هەسەدە دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی هەولێر بوو

PM:09:45:18/01/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هاوار نیوز دەڵێت، رێككەوتنەكەی ئەمڕۆ نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی دوێنێی هەولێر بوو"، دەشڵێت، پەرەسەندنی سەربازی لە چەند ناوچەیەکی سوریا بەردەوامە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئاژانسی هاوار نیوز لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە، رێككەوتنەكەی نێوان هەسەدە و دیمەشق كە لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە راگەیەندرا دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی هەولێرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرەسەندنی سەربازی لە چەند ناوچەیەکی باکوور و رۆژهەڵاتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

ئەوەش لەكاتێكدا دوای ١٢ رۆژ لە شەڕ، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا، مەرجەکانی رێککەوتنێکی نوێی ١٤ خاڵی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆکرد کە بڕیارە ئاگربەستێکی تەواو لە نێوان سوپای سوریا و هەسەدە و یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازیەکان لە ناو حکومەتی سوریادا لەخۆبگرێت، ئەوەش بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری سوریا.


 













گەلەری