PM:08:29:18/01/2026
1816 جار خوێندراوەتەوە
فەلەكناسێكی كورد پێشبینییەكانی بۆ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز و جەژن ئاشكرادەكات و رایگەیاند، پێشبینییەكەی بۆ مانگی رەجەب و سەرەتای شەعبان وەك خۆی بەدیهات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەكی و کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینیەکەمان بۆ رۆژەکانی مانگی رەجەب و سەرەتای مانگی شەعبان ١٠٠٪ وەکو خۆی هاتەدی و سبەینێ دوو شەممه ٣٠ـیەمین رۆژی مانگی رەجەبە، دوو سبەی سێ شەممە یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، مانگی شەعبانیش ٣٠ رۆژ دەبێت، چونكە لە ٢٩ـی مانگی شەعبان (١٢ـی
شوبات) مانگ و خۆ پێكەوە ئاوا دەبن و بینینی مانگ زەحمەت دەبێت.
باسی
لەوەشکردووە، رۆژی پێنج شەممە ١٩ـی شوبات دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان و ٣٠ رۆژ
دەبێت، چونكە لە ٢٩ـی رەمەزاندا مانگ پێش خۆر ئاوا دەبێت و نابینرێت بەوەش رەمەزان
دەبێتە ٣٠ رۆژ و رۆژی هەینی ٣٠ـی ئازار دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.