PM:04:55:18/01/2026
792 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، جەختی لە پێویستی پشتیوانی واشنتن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە "گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن، داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن".
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی رۆڵی کارا بگێڕن بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی سوریایەکی سەربەخۆ و
دیموکراتیدا، هەموو مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بن و جارێکی دیکە رووبەڕووی
پەراوێزخستن نەبنەوە.