سەردێڕ:

عەلی قەرەداغی: پێشوازی لە بڕیارەکانی ئەحمەد شەرع دەكەم

PM:04:24:18/01/2026

912 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، راگەیەندراوێکی لەسەر مەرسومەکەی سەرۆکایەتی سوریا بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشوازی لە بڕیارە سەركەوتووەكانی سەرۆك ئەحمەد شەرع دەكات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، عەلی قەرەداغی، سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی، داوا لە پێكهاتەی كوردی دەكات پشتیوانی بڕیارەکەی ئەحمەد شەرع بكەن و سەرقاڵی بەدیهێنانی سوریایەكی یەكگرتوو بن، وتیشی پێشتر بڕیاری وانەبووەو پێشینەی نیە، بانگەوازەكانی روون و سورە لەسەر مافەكانی پێكهاتەی كوردی.

باسی لەوەشکردووە، داننان بە پێكهاتەی كورد و پێدانی مافە رەواكانی كورد، هەنگاوێكە بۆ گەیشتن بە یەكسانی و بونیادنانی دەوڵەتی سەروەری یاسا، پەیامێكە بۆ هەموو لایەك كە دەوڵەت پابەندە بە دادپەوەری و هاوسەنگی ماف و بەرپرسیارێتی.

هاوکات وەک خۆی دەڵێت، داوا لە فەخامەتی سەرۆكی كۆماری وسوریا دەكات بڕیاری زیاتر دەربكات بۆ حزمەتی هەموو پێكهاتەكانی سوریا.













گەلەری