سەردێڕ:

ماکرۆن بۆ ئەحمەد شەرع: دەستبەجێ هێرشەکانتان بۆسەر کورد رابگرن

PM:03:38:18/01/2026

796 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕ و هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سوریا دەکات بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وتی، دەبێت دەستبەجێ بەرپرسانی سوریا هێرشی گروپە چەکدارەکانیان بۆسەر کورد بوەستێت، وتیشی فەرەنسا و ئەوروپا ناتوانن پشتگیری بەردەوامبوونی جەنگێکی لەو شێوەیە بکەن و دەبێت رێککەوتنێکی گشتگیر هەبێت، هاوکات لەبری جەنگ پێویستە هەسەدە و دیمەشق بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی ١٠ـی ئازار.

دەشڵێت، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ پشتیوانیکردنی پرۆسەی گفتوگۆ لە پێناو پاڵپشتیکردنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی سوریا.













گەلەری