سەردێڕ:

ئۆجەلان: ئەوەی لە سوریا روودەدات هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی

PM:02:12:18/01/2026

688 جار خوێندراوەتەوە

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە، ئۆجەلان وتویەتی ئەوەی لە سوریا روودەدات هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی.


شاندی دەم پارتی وتی، رۆژی ١٧ـی کانوونی دووەم سەردانی ئیمرالییان کردووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەوەکەییان ئەنجامداوە کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە. لە میانی دیدارەکەدا ئۆجەلان پابەندبوونی خۆی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی و بەردەوام بوونی لەسەر بانگەوازی ٢٧ـی شوبات دووپات کردەوە.

لە راگەیەنەدراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پێشهاتەکانی سوریا بووەو، ئۆجەلان وتویەتی، زۆر نیگەرانە لە پێشهاتەکان و پەرەسەندنی گرژییەکان، هەروەها بە هەوڵێک بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەزانێت. هاوکات ئۆجەلان جەختی کردەوە، هەموو کێشەکان لە سووریا تەنیا بە وتووێژ و دانوستان و ژیری چارەسەر دەکرێن و پێویستیشە چارەسەر بکرێن.

ئۆجەلان باسی لەوەش کرد، ئامادەیە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ئەم پرسە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و لە ململانێ دوور بکەوێتەوە، بانگەوازی خۆشی دووپات کردەوە، هەموو لایەنەکان ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن و بەرپرسیارانە و بە پەرۆشانە لەم بابەتەدا مامەڵە بکەن.

 













گەلەری