PM:01:54:18/01/2026
716 جار خوێندراوەتەوە
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، مەرسومەکەی سەرۆکی سوریا و بڕیاری خۆسەر بە کشانەوە و جوڵە دیپلۆماسیەکان، سێ پێشهاتی ئەرێنین.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وتی، پاش ئەو ئاوارەیی و ستەمەی یەخەی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی گرتەوە لە حەلەب، ئەو پێشهاتانەی روویانداوە جێگای دەستخۆشی و نرخاندنن.
وتیشی، مەرسومەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە پێگەی کورد و مافەکانی لە
سوریا و بڕیاری ئیدارەی خۆسەر بۆ راگرتنی جەنگ و کشانەوە و جوڵەی دیبلۆماسی و دیداری
راستەوخۆ کۆمەڵێک پێشهات و بڕیاری ئەرێنین لەو دۆخەی کە ئێستا سوریای تێدایە.