کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستپیدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم وتی، ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین دەستپێدەکات، لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە کاریگەریی ئەم شەپۆلە دەگاتە سەرجەم ناوچەکان.
وتیشی، شێوازی
دابارین هەندێکات نمەبارانی پچڕپچڕ و بارانی مامناوەند دەبێت، هەروەها بەفر لە
ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت، پلەی گەرمیش بەراورد بە
دوێنێ یەک بۆ سێ پلە کەمدەبێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سبەىنێ دووشەممە ، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بە شێوەی نمەباران
لەسەر ناوچەکان بەردەوامدەبێت لە هەندێک کاتدا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان
بەفردەبارێت.
باسی لەوەشکرد،
لەگەڵ کاریگەریی ئەم شەپۆلە، پلەی گەرمی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، بە تایبەت
لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەختە دەبێت.