AM:11:48:18/01/2026
636 جار خوێندراوەتەوە
پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، راستەوخۆ کاریان بۆ دەکرێت بەبێ ئەوەی مەوعید و حیجز وەربگرن و لە هەمان رۆژدا پاسپۆرتەکانیان وەردەگرنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی
مانگی یەک کارەکانی کردنەوەی پاسپۆرتی سلێمانی دەستپێبکات.