سەردێڕ:

نوێترین زانیاری سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی یەک

AM:11:09:18/01/2026

1288 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، لیستی مووچه‌ی مانگی یەک و ١٢٠ ملیار دینارەکە ئامادە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوبەسەرچوو، لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی، لیستی مووچەی مانگی یەک لەم هەفتەیەدا ئامادە دەکرێت، دوای ئەوەی تەواو کرا، بۆ دارایی فیدڕاڵ دەنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکارییش کراوە بۆ ئەوەی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتییش بنێردرێ بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی هیچ بیانووێک نەمێنێنت و مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو مووچەیەی دەدرێت مووچەی مانگی یەک دەبێت و دۆسییەی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی رابردووش بەکراوەیی هێڵدراوەتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت.













گەلەری