سەردێڕ:

ئیدارەی خۆسەر باری لەناکاوی راگەیاند

AM:10:43:18/01/2026

888 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوچەکانی دێرەزوور و تەبقە و رەقە شەڕی سەخت لەنێوان هەسەدە و چەکدارنی دیمەشق بەردەوامە و بەپێی ئاژانسە هەواڵییەکان، چەکدارانی دیمەشق دەستیان بەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتدا گرتووە لە دێرەزوور، ئیدارەی خۆسەریش باری لەناکاوی جەنگی راگەیاند و داوا لە خەڵک دەکات چەک هەڵبگرن و لەگەڵ هیزەکانی هەسەدە بەرگری بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیدارەی خۆسەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و نیشاندانی نیەتپاکی بە کشانەوە لە هەندێک ناوچە، دیمەشق پێداگری لەسەر درێژەدان بە شەڕ و پەیڕەوکردنی بژاردەی سەربازی دەکات.

هەر بۆیە داوا لە گەلەکەیان دەکەن بنەمای بەرگریکردن لەخۆیان بگرنەبەر، لەگەڵ هێزە سەربازییەکانیان بوەستن و شارەکانیان بپارێزن و بەشداری شەڕی بەرگریکردن لە کەرامەتی خۆیان بکەن.

بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە هاوکەتە لەگەڵ شەڕ و پێکدادانی سەخت لە ناوچەکانی دێرەزوور، رەقە، تەبقە و بەنداوی تشرین، بەپێی ئەو هەواڵانەیشی بڵاوبوونەتەوە، چەکدارانی دیمەشق دەستیان بەسەر هەردوو کێڵگەی کۆنیکۆ و عومەردا گرتووە لە دێرەزوور و لە ناوچەکانی باغۆز و هەجینیش پاشەکشەیان بە هەسەدە کردووە.













گەلەری