سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە

AM:09:31:18/01/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە و دەڵێت، لە بەغدا بافڵ تاڵەبانی یاریپێکراوە نەک یاریکەر.


وتیشی, پارتی سەرکەوتوو بوو لەوەی جارێکی تر پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێتەوە.

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی کە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەگەڵ پارتی بە دوو کاندید دەچنە پەرلەمان ئەو کاتەیش لەکاک شاخەوان بپرسن چی دەبێت، شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وەڵامی دایەوە و دەڵێت،ئەگەر مەبەستت پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانە پارتی سەرکەوتوو بوو لەوەی جارێکی تر پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێتەوە ، ئەگەر مەبەستت ئەوەیە تۆ نەتهێشتوە من ببمەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەمەشدا هەڵەی چونکە تۆ لەبەغدا یاریکەرنیت بەڵکو یاری پێکراوی واتە وەکو بەشێک لەو هێزانەی ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسین تەنها بڕیارو راسپاردە جێ بەجێ دەکەن نەک ئەوەی خاوەن بڕیاری خۆتان بن.













گەلەری