AM:09:17:18/01/2026
728 جار خوێندراوەتەوە
شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و چەکدارانی دیمەشق بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە ناوچەکانی ریفی رەقە و رۆژهەڵاتی دێرەزوور چەکدارانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر هەسەدە و تا ئێستاش ناوبەناو شەڕەکە بەردەوامە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی دیمەشق لە سنووری گوندەکانی (گرانێژ، ئەبو هەمام، ئەلکەشکیە و ئەلتەیانا) لە سنووری دێرەزوور هێرشیان کردەسەر هەسەدە و تا ئێستاش رووبەرووبوونەوە لەنێوانیان بەردەوامە.
میدیاکانی سوریا و گروپە چەکدارەکانیان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو بەنداوی
فورات و فڕۆکەخانەی تەبقە و شارۆچکەی مەنسورە و چەند ناوچەیەکی دیکەیان
کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هەسەدە سەرجەم هەواڵەکانی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،
رێگەیان نەداوە چەکدارانی دیمەشق پێشڕەوی بکەن بەرەو شاری تەبقە و ناوچەکانی دیکە،
بەرپەرچیان داونەتەوە.