سەردێڕ:

سوودەکانی ڤیتامینE بزانە بۆ جەستە

AM:09:00:18/01/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامینE ماددەیەکی خۆراکی گرنگە کە پێویستە بۆ جەستە، بەو پێیەی رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت وەک دژە ئۆکسێنەر پارێزگاری لە خانەکان دەکات و لە تێکچوون دەیانپارێزێت.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "کلیڤلاند" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی ڤیتامینEدەکات، بەم شێوەیە:

١.خۆپاراستن لە شێرپەنجە:

وەک دژە ئۆکسێنەرێک کاردەکات، کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.

٢. باشترکردنی تەندروستی چاو:

بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تێکچوونی چاو و ئاوی سپی چاو.

٣.بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە:

کارکردنی سیستەمی بەرگری جەستە باشتر دەکات و توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی زیاتر دەکات.

٤.خۆپاراستن لە خوێن مەین:

یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خوێن مەین، بەڵام نابێت بە جێگرەوەی دەرمانی نووسراو هەژمار بکرێت.

٥.باشترکردنی تەندروستی پێست:

لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا بەکاردێت بۆ شێدارکردن و پاراستنی.













گەلەری