نرخی زێڕ کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دیناری لێبووەوە، هەر مسقاڵێک زێری عەیار ٢١ـیش بە ٩٦٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بە چوار هەزار و ٥٩٦ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٦٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوو بە ٩٦٥ هەزار دینار بوو.
سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ
بەم شێوەیە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و پێنج هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٦٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٢٣ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٢٠ گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە،
بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.