PM:12:52:17/01/2026
1100 جار خوێندراوەتەوە
لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە. وته‌بێژی پارتی سۆسیالیستیش دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بێت".
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی، سەردانی محەمەدی حاجی مەحمودی کرد و کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.
هاوکات لەدوای
کۆبوونەوەکە فه‌رهاد قادر، وته‌بێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له
لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و گۆڕانكارییانه‌ی
به گشتی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنانی
حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه
سیاسییه‌كان گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بێت و هەروەها قسه له‌سه‌ر كه‌موكورتی
و ناڕه‌زاییه‌كان و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانیش كرا.
وتیشی، پێویستە
په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان
و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
.ئەمەش
دوای ئەوە دێت کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرۆژەیەکی جوڵانەوەکەی
راگەیاند بۆ پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانێک لە دەرەوەی پارتی، بافڵ
تاڵەبانییش دەستبەجێ وەڵامی دایەوە و ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە نیشاندا.