PM:12:36:17/01/2026
840 جار خوێندراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک گەیشتنە هەولێر و بڕیارە کەمێکی دیکە بە ئامادەبوونی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق کۆببنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، میدیاکان بڵاویانکردەوە، شه‌وی رابردوو مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده به‌سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش تۆم باراک، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و بڕیاره هه‌ردوولا كۆببنه‌وه.
بەپێی
زانیارییەکانیش، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی
گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی چه‌ند رۆژی داهاتوی رۆژائاوای كوردستان و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی
حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر ناوچه‌كانی حه‌له‌ب.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
شه‌وی رابردوو ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر فەرمانی ژمارە (١٣)ی
ساڵی ٢٠٢٦ـی دەرکرد كه تیایدا هاتووه، هاوڵاتیانی کوردی سوریا بەشێکی جەوهەری و
دانەبڕاوی گەلی سوریان و شوناسی کولتوری و زمانەوانییان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی
نەتەوەیی هەمەچەشن و یەکگرتوی سوریا.