PM:11:34:15/01/2026
1400 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، دژی بەکارهێنانی توندوتیژین بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان لە رۆژئاوای کوردستان و پێویستە لە سوریای نوێدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆکی حزبەکە کۆبوونەوە و رایانگەیاند، سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە نیگەرانن لە ئاڵۆزیەکان و جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بپارێزرێت و رێگری بکرێت لە رژانی خوێنی هاوڵاتیان.
هاوکات سەبارەت
بە رۆژئاوای کوردستانیش وتی، ئەوان بەتوندی دژی بەکارهێنانی هەر توندوتیژیەکن بۆ یەکلاییکردنەوەی
کێشەکان و کورد هەمیشە قوربانی دەستی دەسەڵاتە چەوسێنەرەکان بووە بۆیە پێویستە لە
سوریای نوێدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراوبن.