سەردێڕ:

تەرمی کەسێک لە شارەزوور دۆزرایەوە

PM:02:51:15/01/2026

996 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دەڵێت، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٤ ساڵ لەگوندی دسکەرەی سەربەناحیەی زەڕایەن دۆزرایەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوفلە شارەزوور.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کەمال کاکە ئەحمد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور وتی، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی تەرمی پیاوێکی تەمەن ٤٤ ساڵ لە گوندی دسکەرەی خواروو، تیمەکانیان گەیاندویانەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.

وتیشی، رێكاری تەندروستی پێویست گیراوەتە بەر و پاش تەواوبوونی رێکارەکان تەرمەکە رەوانەی نەخۆشخانەی دادی سلێمانی کراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش وتی، درەنگانێکی شەوی رابردوو کۆمەڵێک کەس بەمەبەستی دزیکردن چوونەتە ماڵی ئەو کەسە تاوەکو دزی بکەن، لەنێو ماڵەکە چەند چەقۆیەکیان لێداوە و خێزانەکەشیان بەستۆتەوە و دواتر هەڵهاتوون ، سەرلەبەیانی کچێکی دوای ئەوەی هەڵدەستێ لە خەو دەبینێت دایکی بەستراوەتەوە و باوکیشی شوێنی چەند چەقۆیەک بە جەستیەوەیەتی.


 













گەلەری