PM:02:27:15/01/2026
876 جار خوێندراوەتەوە
لەسنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە پێنج کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی لانونی دووەمی ،٢٠٢٦ لە رێگای ناحیەی مەیدان بۆ گوندی ئازادی مینی پاسێک وەرگەڕا وبەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کران لەناحیەی باوەنوور.
سەرجەم
سەرنشینەکانی مینی پاسەکە خوێندکاربوون، دوای تەواو بوونی دەوام بۆماڵەوە
گەڕاونەتەوە و ئۆتۆمبێلکەیان وەرگەڕاوە.
بریندارەکان
لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ و٢٠٠٧و٢٠٠٩ و ٢٠١٠، سەرجەمیان دانیشتووی گوندی
ئازادین لەناحیەی مەیدان و تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکردووە.