PM:01:30:15/01/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سەرکەپکان بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، لە پارێزگای سلێمانی لە سەرکەپکان ٢٧.٤ ملم باران باریوە کە زۆرترین رێژەیەی دابارین بووە بەروارد بە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم، لە پارێزگای هەڵەبجەش زۆرترین رێژەی باران بارین لە تەوێڵە بووە کە ٢١.٤ ملم بووە.
دەشڵێت لە سنووری پارێزگای هەولێر، زۆرترین
رێژەی باران بارین لە بارزان بووە بەڕێژەی ١٤ پۆینت دوو ملم و لە سنووری پارێزگای
دهۆکیش، لە دینارتە زۆرترین رێژەی باران باریوە کە ٢٣.١ ملم بووە.