سەردێڕ:

کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی بەفر و بارانی راگەیاند

PM:12:10:15/01/2026

852 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە سنووریەکان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم وتی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو بۆ نیمچە هەوردەبێت و لە دوانیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ وتیشی، ئاسمان هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە سفر پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە هەولێرەنۆ پلەی سیلیزییە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:

سلێمانی : ٥ پلەی سیلیزی

هەولێر : ٨ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٣ پلەی سیلیزی

سۆران : ٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٥ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٧ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٦ پلەی سیلیزی













گەلەری