سەردێڕ:

ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە

AM:11:00:15/01/2026

852 جار خوێندراوەتەوە

ئەم بەیانییە وڵاتی ئێران ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتەكانی فڕۆكە كردەوە، كە بە شێوەیەكی كاتی دایخستبوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، میدیاكانی ئێران رایانگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە ئاسمانیان كردەوە بە رووی گەشت و جوڵەكانی فڕۆكە، دوای ئەوەی بۆ پێنج سەعات ئاسمانیان داخستبوو.

شەوی رابردوو دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەیان دا، تەنیا بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەكان نەبێت، كە بە مۆڵەت وەرگرتن دەتوانن بێنە ئاسمانی وڵاتەكەوە.

هاوکات، هەفتەی رابردوو هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکان ژمارەیەک لە گەشتەكانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە.













گەلەری