سەردێڕ:

١٢ ھەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی بچنە سەر مانگ و مەریخ

AM:09:05:07/12/2021

3876 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسا، ١٠ کەسی دەستنیشانکردووە، کە پێنجیان فڕۆکەوانی سەربازیین، بۆ ئەو گەشتەی کە بەنیازە بۆ سەر ھەردوو ھەسارەی مانگ و مەریخ ئەنجامی بدات.


ئاژانسەکە لە بۆنەیەکی تایبەتدا، شەش پیاو و چوار ژنی دەستنیشانکرد، تا لە گەشتە نوێیەکەی ناسا کە بڕیارە بۆ سەر ھەردوو ھەسارەی مانگ و مەریخ ئەنجامی بدات.
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمیی ئاژانسەکەش، تا ئێستا زیاتر لە ١٢ ھەزار کەس داواکارییان پێشکەش بە ماڵپەڕی ئاژانسەکەکردووە بۆ ئەوەی بەشداربن لە گەشتی ئاسمانیی ئاژانسەکە بۆ سەر ھەردوو ھەسارەی مانگ و مەریخ، دواتریش ئاژانسەکە لەکۆی ئەو ١٢ ھەزار کەسە، تەنھا ١٠ کەسی ھەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لە گەشتەکەدا بەشداربن. 
ئەو ١٠ کەسەی کە ناسا ھەڵیبژاردوون، لە شەش پیاو و چوار ژن پێکدێن و تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵیدایە، ھاوکات، بۆ ماوەی دوو ساڵیش مەشقی تایبەت دەبینن، کە تایبەتمەندێتیی گەشتەکەیان لە رێگای ئەو خولەوە بۆ رووندەکرێتەوە پێش ئەوەی گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.
سەرباری دەستنیشانکردنیی پسپۆڕی جەنگیی و فڕۆکەوان، ئاژانسە ئاسمانییەکە ھەریەکە لە زانایەکی بواری فیزیای پزیشکیی، پسپۆڕێکی بواری نەوت، شارەزایەکی بواری رۆبۆتی دەریایی، ھاوکات، ئەفسەرێکی پلە باڵای ئاسمانیی ئیماراتی، لەگەڵ ئەو تیمەدا مەشق و راھێنانی پێدەکرێت.
رۆژی ١٢ی مانگی رابردووش،  ئاژانسی ناسا رایگەیاند، ئەو چوار کەشتیوانەی رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان کردووە کە ١٠ رۆژ لەمەوبەر بەنیازبوو رەوانەیان بکات، دوای ١٢ کاتژمێر بەسەرکەوتوویی گەیشتنە وێستگە نێودەوڵەتییەکە.












گەلەری