PM:06:16:12/01/2026
808 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، "پێویستە کۆتایی بەو هەڵمەتە بهێندرێت کە دژی هاوڵاتیه عه‌ره‌بیه سوریه‌كان دەکرێت، ده‌شڵێت، "پێویستە رێزی ئه‌و په‌نابه‌ر و هاوڵاتییه عه‌ره‌به سوریاییانه بگیرێت كه لە هەرێم ده‌ژین".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له كاردانه‌وه بەرامبەر رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری حه‌له‌ب، هه‌ڵمه‌تێك له دژی ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌به سوریاییانه ده‌بینرێت كه له هه‌رێم ده‌ژین، ئه‌مجۆره هه‌ڵمه‌ت و ره‌فتارانه له جێی خۆیاندا نین و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپ و به‌هاكانی گه‌لی كوردستان ناگونجێن و دژی سیاسه‌ت و روانگه‌ی گشتیی داموده‌زگه‌ی هه‌رێم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
له راستیدا نابێت ئۆباڵی ئه‌نجامدانی تاوان له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكه‌وه بخرێته ئه‌ستۆی
خه‌ڵكانێكی دیكه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییان به تاوانه‌كه‌وه نه‌بووه، پێویستە رێزی
ئه‌و په‌نابه‌ر و هاوڵاتییه عه‌ره‌به سوریاییانه بگیرێت كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی
كوردستان هێناوه و لێره ده‌ژین و پێویسته كۆتایی به‌م هه‌ڵمه‌ته نابه‌جێیه بهێندرێت
و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه
بگرن.