سەردێڕ:

پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

PM:01:40:12/01/2026

1108 جار خوێندراوەتەوە

پسوولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە سەبارەت بە پڕکردنەوەی خانەی (گۆڕانکاری) لە ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلکترۆنی.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر وتی، زۆربەی هاوڵاتیان خانەی (گۆڕانکاری) بە هەڵە پڕ دەکەنەوە و ئەم خانەیە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و بەهۆی گرفت لە روخساریاندا ناتوانن پڕۆسەی ناسینەوەی دەموچاو لە سیستەمەکەدا ئەنجام بدەن.

وتیشی، داواکارن ئەو هاوڵاتیانەی ئەو مەرجە نایانگرێتەوە، خانەکە پڕ نەکەنەوە بۆ ئەوەی کارەکانیان دوانەکەوێت و گرفت بۆ سیستەمەکە دروست نەبێت.













گەلەری