PM:09:59:12/01/2026
1664 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، له‌ئه‌مشه‌وه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه و خێرای با زیاد دەکات. شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت، "شه‌پۆله‌کە سه‌رمایه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی كه‌شناسی هەرێم، "ئه‌مشه‌و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله ده‌ستپێده‌كات به نمه بارانی كه‌م، سبه‌ینیش كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت سه‌ره‌تا له كاته‌كانی به‌یانی نمه باران ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌مان پاشان له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا رێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ندێك كات لێزمه باران ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارین هه‌ندێك كات هه‌وره تریشقه‌ش ده‌بێت و خێرای با زیاد ده‌كات بۆ سه‌رووی ٣٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، به‌فربارینیش له ناوچه‌شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه،
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی رایگەیاند، چه‌قی شه‌پۆله‌كه رۆژی سێشه‌ممه و
چوارشه‌ممه‌یه و تاوه‌كو پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش له ناو هه‌فته‌ی
كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه،
جگه له‌وه‌ش سه‌رمایه‌كی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار
سفر پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه.
رۆژانی سه‌ره‌تای
ئه‌م مانگه‌ش شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی
گرته‌وه و به‌گوێره‌ی ئامارەکانی كه‌شناسیش، تێكڕای بارانبارینی ئه‌مساڵی ناوچه‌كان،
رێژه‌ی وه‌رزی بارانبارینی رابردووی تێپه‌ڕاندووه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ئه‌مساڵ
له هه‌ولێر ٢٧٥ ملم و له سلێمانی ٤٢٧،٧ ملم، له له دهۆك ٢٤٣،٧ ملم، له هه‌ڵه‌بجه
٣٦٧،٤ ملم باریوه، ساڵی رابردووش له هه‌ولێر ٤٥،٨ ملیم، له سلێمانی ١٨٨ ملم، له
دهۆك ٣٤ ملم، له هه‌ڵه‌بجه ٢٤١ ملم بارانباریبوو.