سەردێڕ:

عێراق؛ رۆژێکی ئەم هەفتەیە کرایە پشوو

PM:04:19:12/01/2026

920 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕیارێكی عێراق رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت و پشووەكە بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیمام مووسا كازمە، پشووەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە ١٥ـی ئەم مانگەی لە دامودەزگا حكومییەكانی بەغدا و چەند شارێكی تری كردە پشوو.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، پشووەكە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام مووسای كازم دراوە، پشووەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.













گەلەری