دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، زۆرینەیان نافەرمین و دەبەستێرنەوە بە قاچاخچێتی و بەهەدەردانی داهاتەوە.
لە هەرێمی کوردستان ٣٢ دەروازەی سنوری لەگەڵ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا هەیە، بەڵام تەنها شەش دەروازەیان بەفەرمی لەلایەن بەغداوە ناسێندراون، شەشی دیکەیان تەنیا لەلایەن هەرێمەوە ناسێنراون، ٢٠ دەروازەیان لەلایەن هیچ کام لە هەرێم و بەغداشەوە نەناسێندراون.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و توركیا و ئێران
ساڵانە دەروبەری ١٦ ملیار دۆلارە، لەو بڕەش ٪٤٨ لە رێگای توركیاوەیە و ٪١٨ـش لە
رێگایئێرانەوە بووە، ئەوی تریش لەگەڵ وڵاتانی دیكە بووە.
داهاتی
گومرگی ئەوەی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە مانگانە ١٤٠ ملیار دینار و ساڵانەش یەک ترلیۆن
و ٦٨٠ ملیار دینارە.
هەموو داهاتی نانەوتی هەرێمیش ساڵانە بە چوار تریلیۆن و ٢٠٠ ملیار
دینار دەخەمڵێنرێت، لە یاسای بودجەی عێراق داهاتی خاڵە سنوریەكانی هەرێم بە یەک
تریلیۆن و ٥٦٠ ملیار دینار بۆ ساڵێك خەمڵێندراوە.
١٣ كۆمپانیا لە بوارە جیاجیاكان بەشدارن
لە بەرێوەبردنی خاڵە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان، سەرجەمی ئەو گرێبەستانەش بەبێ
كێبركێ بووە.
بە رێژەی ٪٢٥ـی داهاتی خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ خەرجی
كۆمپانیاكان دەچێت.
وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش باسی دەکەن، ٪٢٠ـی ئەو بارانەی
دێنە هەرێمی كوردستان لێخۆشبونیان بۆ دەكرێت.
رێکخراوەکان دەشڵێن، ٪٨٠ـی ئەو كاڵایانەی هاوردەی هەرێم دەكرێن، هەموو
پشكنینە پێویستەكانیان بۆ ناكرێت.
ئەو
کاڵایانەی بە قاچاخ دەهێنرێن بە گشتی هیچ گومرگێک نادەن بە حکومەت، بەڵکو بڕە
پارەیەک دەدەن بە کۆمپانیا حزبی و کەسانی دەستڕۆیشتووی حزبی و حکومیی سەربە
دەسەڵات.
هاوکات ئەم بارە قاچاخانە هیچ پشکنینکی
کوالێتیان بۆ ناکرێت و بەوەش دەشێت بابەتی قەدەغەکراو یان کاڵای ماوەبەسەرچوو یان
کوالێتی خراپیان تێدا بێت.