PM:10:41:08/01/2026
1128 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "هێرش بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوریاوە هەنگاوێکی ترە دژی کورد".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، " تۆپباران و پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرعەوە، هەنگاوێکی ترە دژی کورد".
ئاماژەی
بەوەکردووە، "ئێمە لەسەرەتاوە بۆچوونمان وابوو، کە دەسەڵاتی سوریا، کوردیان
بەو شێوەی ئێستا هەیە قبوڵ نییە و نایانەوێت ئەو واقعە قبووڵ بکەن، ئەو هێرش و
پەلامارانەی کە دەستییانپێکردووە، سەرەتای شەڕێکی گەورە و سەختە لە دژی کورد لە رۆژئاوای
کوردستان، بۆیە پێویستە کورد لەو هەرێمە ئامادەسازی تەواو بکات بۆ بەرپەرچدانەوە و
بەرگریکردن لە دژی داگیرکەران".
باسی لەوەشکردووە، "ئێمە لە کاتێکدا داوای چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دەکەین،
پشتیوانی تەواوی گەلەکەمان دەکەین لە رۆژئاوا".