PM:01:21:07/01/2026
808 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم، ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوە کرد سەبارەت بە پرۆسەی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان لە سعودیەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەل کردووە، کە هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لە کەمکردنەوەی (تەندەر)ـی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان لە شاری مەککەوە بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم، دەتوانن سەردانیان بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە، وەرگرتنی فۆڕمی تەندەر لەمڕۆوە دەستپێدەکات و کۆمپانیاکان دەتوانن سەردانی
بەشی یاسایی و گرێبەستەکان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بکەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دواکات بۆ وەرگرتن و گەڕاندنەوەی تەندەر، کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی
دووشەممە، ١٧ـی کانونی دووەم دەبێت.