سەردێڕ:

هۆشدارییەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

PM:12:44:07/01/2026

984 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین رێگە بە هیچ كەسێكی نەناسراو نەدەن ئامێری پەیوەندی یان مۆبایلەكەیان بۆ پەیوەندیكردن یان ناردنی نامە بەكار بهێنێت، چوونكە لەوانەیە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێك بێت.


ئەمڕۆ چوارشەمەممە ٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان و داوا دەكات رێگە بە هیچ كەسێكی نەناسراو نەدەن ئامێری پەیوەندیی یان مۆبایلەكەیان بۆ پەیوەندیكردن یان ناردنی نامە بەكار بهێنێت، چونكە لەوانەیە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێك بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانانی كامێرای چاودێری بۆ ماڵ و شوێنی كارەكەت خۆپارێزییەكی باشە بۆ پاراستن لە تاوان، وە یارمەتیدەرێكی باشیشە بۆ پۆلیس بۆ خێرا دۆزینەوەی تۆمەتباران.

لە ئێستادا وەك چاودێران دەڵێن، ڕێژەی تاوانكارییەكان بە تایبەتی ڕووداوەكانی كوشتن لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان رووی لە زیادبوون كردووە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن رێگەی پێویست بگرنەبەر.













گەلەری