حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، زیاتر لە ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ ناردووە، بەڵام دروستکردنی گرفت بۆ ناردنی مووچە هەر بەردەوام بووە و دەشڵێت، "ساڵی رابردوو ٩١٩ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی عێراق کردووە".
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٥، بری ١٩،٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە كراوە و بڕی ٩١٩ ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتیش رادەستی گەنجینەی فیدراڵی کراوە.
لەلایەکی دیکەوە محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی یەكگرتوو باسی لەوەکردووە، "لە سێ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ١٨ تریلیۆن دینار
زیاتر لە مافی شایستەی هەرێمی کوردستان نێردراوە" و وتوشیەتی، داهاتی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان زۆر زیاترە لەوەی رادەگەیەندرێت، کەچی هەرێمی کوردستان داهاتی ئەو دوو
مانگەی (١١ و ١٢) رادەست نەکردووە.
فەرمانگەی
میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ماوە سێ ساڵی
رابردوودا، لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیی عێراق، لە ٢١ـی حوزەیرانی
٢٠٢٣، کە بۆ هەر سێ ساڵی دارایی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥) بوو، تیایدا پشکی هەرێمی
کوردستان، دوای چەندین گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ، دیاریکرا".
ئاماژهی بهوهشكردووه، جیاوازیی نێوان شایستە دەستورییەکانی هەرێمی
کوردستان و ئەوەی بە کردەیی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا
خەرجکراوە، بە قەبارەیەکی گەورە خەمڵێندراوە و هەرێم رووبەڕووی گەمارۆی وەبەرهێنان
و کەلێنی گەورەی دارایی کراوەتەوە.
بەپێی داتاکان، کۆی شایستەی دارایی هەرێم گەیشتووەتە ٥٨،٣ ترلیۆن دینار، بەڵام،
"ئەوەی بە کردەیی بۆ هەرێم نێردراوە لە ٢٤،٣ ترلیۆن دینار تێپەڕی نەکردووە، کە
دەکاتە ٤١٪ـی مافە داراییەکان و ئەمەش تەنها ٣،٩٪ـی کۆی بودجەی عێراقە".
ئهوهش خراوهتهڕوو، سەرەڕای تەرخانکردنی بڕی ١٦٥ ترلیۆن دینار لەلایەن
حکومەتی فیدڕاڵەوە بۆ خەرجییەکانی وەبەرهێنان، پشکی هەرێم سفر بووە، کە بووەتە هۆی
فشار بۆ پەکخستنی پڕۆژەکانی ژێرخان لە هەرێمی کوردستان.